تەندروستی

چەند رێگەیەک بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێگەیەک بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەشت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زیادبوونی کێش یەکێکە لە  گرفتەکانی مرۆڤ بە تایبەت لە خانماندا کە زۆرکات چەند هەوڵی دابەزاندنی کێشییان دەدەن بێ سوود دەبێت، بەڵام تۆ دەتوانیت ئەم چەند رێگەیە تاقی بکەیتەوە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەشت کە پسپۆڕانی خۆراک ئاماژەیان پێداوە، ئەوانیش:

- کەمکردنەوەی کالۆری بە نزیکەی 500 کالۆری لە ڕۆژێکدا ستانداردێکی تەندروستە بۆ دابەزینی کێش، ژنان لە رۆژێکدا پێویستیان بە 1600 بۆ 2200 کالۆری هەیە، بەڵام پیاوان پێویستیان بە 2200 بۆ 3000 کالۆری هەیە لە رۆژێکدا.

- بەستهێنانی پرۆتینی زیاتر، چونکە یارمەتی بەهێزکردنی میتابولیزم دەدات و هەستت بر تێری دەکەیت، ئەمەش ئاسانتر دەبێت بۆ کەسێک کە پابەند بێت بە خۆراکی کەم کالۆریەوە، لەبەرئەوە هەر ژەمێک دەبێت پرۆتینی تێدا بێت بۆ پشتگیری دابەزاندنی کێش.

- چالاکی جەستەیی، ئەوە پێشتر بە شێوەیەکی زانستی و پراکتیکی سەلمێنراوە کە دابەزینی کێش پێویستی بە بەکارهێنانی کالۆری کەمترە لە کالۆری سووتاندن، ئەمەش مانای ئەوەیە کە راهێنانی وەرزشی گرنگە.

- بڕێکی گونجاوی ئاو، خواردنەوەی ئاو بێ کالۆریە، میتابۆلیزمی کوالێتی و تەندروستی هەرس دەهێڵێتەوە و دەتوانێت یارمەتیت بدات کە هەست بە تێربوون بکەیت و خواردن کەمتر بخۆیت.

- خواردنی سەوزەکان بە تایبەت سەوزە گەڵادارەکان یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدەن.

- خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان یارمەتی زیاتری کێشی زیادەی لەش دەدەن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە