کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی 2021ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەپێی لیستی مووچە بێت ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

دوێنێ شەممە 1ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی مانگی 12ی 2021ی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم دەستیکەوتووە، سبەینێ دووشەممە 3ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت، هەروەها پێدەچێت هەر سبەینی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم دابەش بکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan