کوردستانی
ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ هاتبوونە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ئاشکرا کرد کە شەوی سەری ساڵ هاتوونەتە شارەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی حەوت رۆژ واتە لە 25ی کانونی یەکەم تاوەکو 31ی کانونی یەکەمی 2021 نزیکەی 147 هەزار گەشتیار هاتووەتە هەرێمی کوردستان".
بەپێی ئامارەکە بێت، 76 هەزار و 550 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و 31 هەزار و 614 گەشتیاریش هاتوونەتە سلێمانی، هەروەها 38 هەزار و 734 گەشتیاریش هاتوونەتە دهۆک، کۆی گشتیش بریتییە لە 146 هەزار و 898 گەشتیار".
س،ر

بیروڕا