کوردستانی
کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایدەگەیەنێت ئه‌مڕۆ كچێك به‌برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار، پاش ره‌وانه‌كردنیشی بۆ سلێمانی له رێگە گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2 ى کانونی دووەمى 2022، مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگەیاند "له گه‌ڕه‌كی ئاواره‌كانی قه‌زای كه‌لاره‌وه كچێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵان به‌ناوی (ب - و - ع ) هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه برینداربوبوو، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی هیچ كێشه‌كی نه‌بووه له ماڵه‌وه به ده‌مانچه‌كه‌ی باوكی گوللـه‌یه‌كی به خۆیه‌وه ناوه".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای چاره‌سه‌ری خێرا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا، پێش گه‌شتنی به نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كۆتایی به ژیانی هات".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئەوەشی خستەڕوو "له‌ئێستادا له‌سه‌ر چۆنێتی و هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو پۆلیس چۆته شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه".
س،ر

بیروڕا