کوردستانی
رۆژ نیوز: دوو هاوڵاتی رفێندراوی هەرێم بۆ توركیا گواسترانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چوار رۆژ پێش ئێستا سوپای توركیا دوو هاوڵاتی خەڵكی برادۆستی رفاند، لەئێستادا گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەك لە هەرێمی شەمزینانی باكووری كوردستان.
بە پێی میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چوار رۆژ پێش ئێستا سوپای توركیا دوو هاوڵاتی خەڵكی برادۆستی رفاند، لەئێستادا گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەك لە هەرێمی شەمزینانی باكووری كوردستان.
پێگەی رۆژ نیوز بڵاویكردەوە، سوپای تورکیا لە كۆتا رۆژەكانی ساڵی 2021دا لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا) رفاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا رەوانەی سەربازگەی رووبارۆك لە هەرێمی شەمزینان لە باكووری كوردستان كراون، كە سەربازگەیەكی گەورەی توركیایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە چوار رۆژ بەسەر ئەو رووداوەدا تێپەڕبووە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرانبەر ئەو پێشێلكارییەی توركیا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە و هیچ روونكردنەوەیەكیش لەسەر هۆكاری رفاندنیان بڵاونەكراوەتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



