کوردستانی
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرچەندە سێ مانگی ماوە بۆ دەستپێکی مانگی رەمەزان، بەڵام دامەزراوەی ئیمارات بۆ فەلەکناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی دووی مانگی نیسانـی 2022 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.
لە لێدوانێکدا ئیبراهیم جروان، سەرۆکی دامەزراوەی ئیمارات بۆ فەلەکناسی ئاماژەی بەوەکرد "مانگی نوێ ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر 18:36 بە کاتی جیهان دەردەکەوێت، واتە دوای رۆژئاوابوون لە ئیمارات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گریمانەی ئەوە دەکەن رۆژی سێشەممە چواری ئەم مانگە، مانگ بەڕونی ببینرێت.
ئەوە لەکاتێکدا رۆژی سێشەممە 13ی نیسانی ساڵی رابردوو، وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لەلایەن سعودیە و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی دیاریکرا.
ر. ئ.
بیروڕا