کوردستانی

لەم شارەی هەرێمی کوردستان شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارەی هەرێمی کوردستان شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە سەنتەری قەزای بەردەرەش، شەڕ لەنێوان دوو ماڵ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە دووی کانوونی دووەمی 2022 هێمن سلێمان, وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ و نزیک کاتژمێر 3:00 لە قەزای بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 35 ساڵە و ئەو کەسەشی برینداربووە برای کوژراوەکەیە".

وتیشی "لە ئێستادا شەڕەکە کۆنتڕۆڵکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە و هۆکارەکەی دەستیپێکراوە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan