کوردستانی
گۆڕان دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکەی هەڵبژارد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جڤاتى نیشتمانیی بزووتنەوەى گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا دەستەیەکى حەوت کەسى بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکەی هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانیشی کارا کرد.
جڤاتى نیشتمانیی بزووتنەوەى گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا دەستەیەکى حەوت کەسى بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکەی هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانیشی کارا کرد.
جڤاتى نیشتمانیی بزووتنەوەى گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد "دواى زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە دوو هەفتەى رابردوودا، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە جڤاتى نیشتمانیی بزووتنەوەى گۆڕان کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە تەواوکارى کۆبوونەوەکانى دیکە بوو کە لە هەفتەى رابردوو ئەنجامدرا و تێیدا دەستەیەکى حەوت کەسى بە نوێنەرایەتیی جڤاتەکانى نیشتمانى، گشتى، سێ لە هەڵسوڕاوانى دیارى دەرەوەى جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى)".
باسی لەوەشكردووە، ئەم دەستەیە کە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا متمانەى جڤاتى نیشتمانی وەرگرت لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس، دەست بە ئامادەکارى دەکەن بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسى دووەمى نیشتمانى بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆ رێکخستنەوەى بزووتنەوەکە ببەستن.
لەبارەی ئەرکەکانی کۆنفڕانسىیش، جڤاتى نیشتمانیى بزووتنەوەى گۆڕان ئەوەی خستوەتەڕوو "ئەرکەکانی کۆنفڕانسى نیشتمانى خۆى دەبینێتەوە لە نوێکردنەوەى بەرنامەى سیاسى لە بوارە جیاوازەکاندا، پێداچونەوە بە دەستورى رێکخراوەیى، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنى پلاتفۆرمەکانى هەڵبژاردنەکانى پارێزگا و هەرێم و عیراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى تیمەکانى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانى لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانى؛ پارێزگا، هەرێم و عیراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى جڤاتى نیشتمانى لە چەند ساڵى رابردوودا".
ر. ئ.
بیروڕا



