کوردستانی
لە حاجی ئۆمەران هاوڵاتییەک بە بڕێک دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان کەسێکیان بە تۆمەتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکردووە کە سێ هەزار و 900 دۆلاری ساختەی ئەمەریکی پێبوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان کەسێکیان بە تۆمەتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکردووە کە سێ هەزار و 900 دۆلاری ساختەی ئەمەریکی پێبوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەکرد "کەسێک وەک گەشتیار ویستویەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستان، بەڵام لە کاتی پشکنیندا دەرکەتووە بڕی سێ هەزار و 900 دۆلاری ئەمەریکی ساختەی پێبوە".
باسی لەوەشکردووە "دوای پشکنینی زیاتریش روونبوەوە کە ژمارەیەک پەرتوکی جادوکردن و نوشتەی لەناو جلەکانیدا شاردووەتەوە".
هاوکات ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت "ئەو هاوڵاتییە بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکراوە و دراوە ساختەکە و کەلوپەلەکانی دیکەشی رادەستی دادگا دەکرێن".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



