کوردستانی

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە کە لە سبەینێوە دوو رێنمایی نوێى تایبەت بە گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێن، بەگوێرەی رێنماییەکەش گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل یان بەناوکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەبێت گرێبەستی ئەلکترۆنییان لەگەڵدا بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئاماژە بە رێنمایی ژمارە سێی ساڵی 2021 سەبارەت بەرێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (ھاوردە کردن و گواستنەوە وفرۆشتنی ئۆتۆمبیل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیین و ئەوکۆمپانیا وپێشانگانەی ئاماژەی پێ دراوە کە  گرێبەستی  ئەلکترۆنیی کراوەتە پێشمەرجی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل".

باسی لەوەشکردووە "ئەو ھاوڵاتییانەی کەسەردانی بەرێوەبەرایەتیمان دەکەن بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی- تەحویل کردن- پێویستە  گرێبەستی ئەلکترۆنییان پێ بێت و دوای پەسەند کردنی لەبەشی یاسای بەرێوەبەرایەتیمان ئەوکات کارڕایی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت".  

 ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەوانەی کە ئۆتۆمبیلی ژمارە کاتی دەکڕن پێویستە وبەھەمان شێوەی بڕگەی یەکی ئەم ئاگادارییە گرێبەستی ئەلکترۆنییان پێ بێت و لە بەشی یاسای بەرێوەبەرایەتیمان پەسەند بکرێت ئەوکات کارڕاییان بۆ دەکرێت، ھەر سەبارەت بەخاڵی 2 ئەوانەی پێش 2 / 1 / 2022 گرێبەستیان ئەنجام داوە گرفتیان نابێت  و لە سبەینێ کار بەم رێنماییە دەکرێت".  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan