تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی خورما

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی خورما
مەودا میدیا-

خواردنی خورما سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینەکانە کە جەستە پێویستی پێیەتی.

سوودەکانی خورما بۆ جەستە:

-رێژەیەکی زۆر ریشاڵی تێدایە یارمەتی باشترکردنی جوڵەی ریخۆڵەکان و کرداری هەرس دەدات، یارمەتی کەمکردنەوەی قەبزی، غازات، ئاوسانی سک و قۆڵۆن دەدات.

-رێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشانی ئەنیمیا(کەم خوێنی) یارمەتیدەرە لە دروستکردنی هیمۆگڵۆبین کە بەرپرسە لە گواستنەوەی خوێن بۆ هەموو جەستە، هەروها دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکن، کالیسیۆم، فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم.

-بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە شەکری خورما گاریگەری خراپی نییە بۆ نەخۆشانی شەکرە، یارمەتی هاوسەنگکردنی رێژەی گلۆکۆزی خوێن دەدات.

-خورما رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی چالاک کردنی سوڕی خوێن و تەندروستی دڵ دەدات، لێدانی دڵ رێکدەخات و کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، ئەم تایبەتمەندییانە رێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات.

-ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان چاو کەمدەکاتەوە.

-دژەئۆکسانەکانی خورما یارمەتی بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دەدەن و رێگری لە شێرپەنجە دەکەن وەک، قۆلۆن، پەنکریاس، گەدە و جگەر.

-خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان رێگری وەرینی قژ دەکات و قژ شێدار دەکات، هەروەها ریشاڵەکانی ناوی یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدەن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان