تەندروستی

سوود و زیانەکانی نۆکاو بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوود و زیانەکانی نۆکاو بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

نۆكاو یەكێكە لە خواردنە پڕ سوودەكان و دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی خۆراكی، كە دەكرێت سوودی بۆ هەندێك كەس هەبێت و زیانی بۆ هەندێكی دیكە هەبێت، دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوود و زیانەكانی بڵاوكردووەتەوە.

سوودەكانی:

1. سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕۆتینه‌کانە و زۆربەی ترشه‌ ئه‌مینیه‌کانی تێدایه‌ که‌ جه‌سته‌ پێویستیه‌تی و گرنگە بۆ بنیادنان و بەهێزکردنی ماسولکەکان.

2. باش کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌مکردنه‌وه‌ و رێگری کردن له‌ قه‌بزی، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ ریشاڵیه‌کان.

3. یارمەتی خۆپاراستن له‌ که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی، بڕێکی زۆر له‌ ماده‌ی ئاسنی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ فۆلیک ئه‌سید.

5. یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر دەدات، چونکە ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ کۆمه‌ڵێک له‌ فینۆڵه‌کان که‌ ماده‌ی دژه‌ ئۆکسانه‌.

6. بۆ خۆپاراستن له‌ کێشی زۆر و قه‌ڵه‌وی و بە بژاردەیەکر باش دادەنرێت لە کاتی رێجیم کردن لە زۆربەی جۆرەکانی رێجیم.

7. بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌و کەسانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ به‌ سووده‌ له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری دووه‌م.

8. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ پاراستنی ته‌ندروستیی دڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەکانی دڵ بە تایبەت ئەگەر بە زەیتی زەیتون لێبنرێت.

9. رێگەگردن لە نەرمبوونەوە و فشەڵ بوونی ئێسک و بەهێزکردنی ئێسقان بە هۆی بوونی کۆمەڵێک کانزای گرنکی وەک کالسێوم و مەگنسیۆم و مس و زینک و ئاسن.

10. یەکێکە لەو خۆراکانەی کە زۆر سوودیان هەیە بۆ گەشەی باڵا و ماسولکەکانی مناڵان و مێردمناڵان بە بۆنەی بوونی زۆربەی ئەو پێکهاتوانەی کە رۆڵێکی کارایان هەیە بۆ گەشەی تەندروست.

زیانەکانی:

1. ئاوسانی سک و ئازاری ناوسک و زیادکردنی غازات له‌ هه‌ندێک کەس بە تایبەت ئەوانەی کێشەی کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆنیان هەیە، بەڵام دەکرێت ئەو کێشەیە کەم بکرێتەوە لە رێگەی خوساندنی نۆکەکە پێش لێنانی بە چەند كاتژمێرێك و بە مەنجەڵی ئاسایی لێبنرێت نەوەک مەنجەڵی بوخار، ئەو کەسانەی دەرمانی کۆمەڵەی بێتا بلۆکەر بەکاردێنن پێویستە بڕێکی زۆری لێ نەخۆن بە بەردەوامی بە تایبەت ئەو کەسانەی کێشەی گورچیله‌یان هه‌یه‌.

2. له‌کاتی لێنانی باشتره‌ بە زه‌یتی زه‌یتون یان که‌تان لێبنرێت، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و بەرزی چەوری خوێنیان هەیە بەز و چەوری حەیوانی تێ نەکەن.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن