عیراقی

مووچەی پەرلەمانتاران كەمكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی پەرلەمانتاران كەمكرایەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت مووچەی پەرلەمانتاران كراوە بە سیستمی نوێ و كەمكراوەتەوە.

رێبوار هادی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە بە سیستمی نوێ و كەمكراوەتەوەو بەڕێژەی بەرچاو".

ئەوەشی خستەڕوو "پێش ئەوەی مووچەی ئەندامانى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەمبكرێتەوە مانگانە زیاتر لە 8 ملیۆن دینارم وەردەگرت بەڵام ئەم مانگە كە مووچەم وەرگرت كۆی پارەكە 5 ملیۆن و 200 هەزار دینار بووە".

هەروەها وتی "كەمكردنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكاتێكدایە كە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق لە پرۆژە چاكسازییەكەیدا بڕیاری كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكانیدا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان