کوردستانی
هەوڵاتییەک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناحیەی رزگاری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک بە فیشەک بریندارکرا.
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلارەوە هاوڵاتییەک بەبرینداری هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەوتەی خۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سێ کەس هەبووە و لە نزیکی ماڵی خۆیان تەقەیان لێکردوە و فیشەک بەر لاقی کەوتووە و برینداربووە".
باسی لەوەشکرد، لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆتۆمەتباران دەرکردووە.
ر. ئ.