کوردستانی

پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد و دەڵێت "ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عیراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عیراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت".

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم. ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عیراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عیراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی، کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین و لە پێناویدا خەبات بکەین.

ھەر شاد سەربەرز و سەرکەوتووبن.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە