عیراقی
مستەفا کازمى: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانى عیراق ئەمڕۆ بە رۆژێکى "مێژویی" ناودەبات بەهۆى سوێندخواردنى پەرلەمانتارانى نوێ و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە.
سەرۆک وەزیرانى عیراق ئەمڕۆ بە رۆژێکى "مێژویی" ناودەبات بەهۆى سوێندخواردنى پەرلەمانتارانى نوێ و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە.
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق لە پەیامێکدا نووسیویەتى "پیرۆزبایی سوێندخواردن لە هەموو پەرلەمانتارانی بەڕێز دەکەم، هەروەها لە بەڕێزان محەمەد حەلبوسی و هەردوو جێگرەکەی حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نوێنەرانی گەل، رۆژێکی مێژوییە و دەرفەتێکیشە بۆ یەکدەنگی و کۆکردنەوەی عیراقییەکان لەسەر رێگەی چاکسازی و دەوڵەتداریی".
ر. ئ.