ئابووری

نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 79 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan