کوردستانی

لە هێرشێکی تورکیا بۆسەر کۆبانێ 12 کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هێرشێکی تورکیا بۆسەر کۆبانێ 12 کەس برینداربوون
مەودا میدیا-

خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە سنووریەکان دژایەتییەکی ئاشکرای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و روسیایە.

لە راگەیەندراوێکدا خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و گروپەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر کۆبانێ و گوندەکانی دەوورووبەری ئاماژەی بەوەکرد "رۆژی هەشتی کانوونی دووەم، دەوڵەتی تورکیا کۆبانێ و گوندەکانی کردە ئامانج و 12 کەس بە ژن و منداڵەوە برینداربوون و هاوڵاتییەکیش شەهید بوو".

ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەم هێرشە پەیامێکی ئاشکرای داگیرکاریی تورکیایە کە بە هەموو شێوەکانییەوە لە شەڕ و کۆمەڵکوژیی دژی گەلەکەمان بەردەوامە هەروەها دژایەتییەکی ئاشکرای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و روسیایە".

باسی لەوەشکردووە "هەرچەندە لە نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، روسیا و تورکیا سەبارەت بە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەتی لەسەر سنوور رێککەوتن هەیە، ئەو هێزانە دەبێت هەڵوێستی روون و ئاشکرایان هەبێت بەرانبەر بەو هێرشانە ئەگەر هەڵوێست وەرنەگرن ئەوا دەبنە هاوبەشی تورکیا".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan