عیراقی
هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق ھۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا، کە قورستر دەبێت لە شەپۆلەکانی پێشووتر.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق ھۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا، کە قورستر دەبێت لە شەپۆلەکانی پێشووتر.
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "پسپۆڕانی وەزارەت چاودێری پێشھاتەکان دەکەن لە جیھان و لە عیراق، لە زۆرێک لە وڵاتانیش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ھاتنی شەپۆلێکی نوێ بۆ عیراق کە پێدەچێت لە شەپۆلەکانی پێشووتر قورستر بێت".
تەندروستیی عیراق داواش لە ھاوڵاتییان دەکات پابەندبن بە بەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی تووشبووان.
هەر بە پێی راگەیەندراوەکە بڕیاریشە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بەمنزیکانە کۆبوونەوەیەک بکات و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان لە عیراق و گەیشتنی ئۆمیکرۆن تاوتوێ بکات.
ر. ئ.
ر. ئ.