کوردستانی

لێدوانی وەزیری پەروەردە لەسەر راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە پۆلدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی وەزیری پەروەردە لەسەر راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە پۆلدا
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەرزی یەکەمی خوێندن بەسەرکەوتووی کۆتایی هات، وەزارەتی تەندروستی رێنمایی پێداون کە دەتوانرێت پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل بۆ وەرزی دووەهەم بەردەوام بێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وەرزی یەکەمی خوێندن بەسەرکەوتووی کۆتایی هات، وەزارەتی تەندروستی رێنماییان پێداون کە بەهۆی کەمبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بەکۆرۆنا، لەم کاتەدا راگرتنی پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل پێویست ناکات".

باسی لەوەشکرد "وەزارەتی پەروەردە وەرزی یەکەمی خوێندنی بەسەرکەوتویی تەواوکرد و لەئێستاشدا ئامادەکاری دەکەن بۆ وەرزی دووەمی خوێندن، بۆیە سیاسەتی وەزارەتی پەروەردە لەم کاتەدا بەردەوامیدانە بە خوێندنی ناوپۆل".

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا وەزارەتەکەیان کاردەکات بۆ نەهێشتنی قوتابخانەی ناو کابینە، دروستکردنی  قوتابخانەی نوێ و زیادکردنی پۆلەکانی خوێندن لەو قوتابخانانەی بەهۆی بوونی ژمارەیەک زۆری قوتابی، فشاریان لەسەرە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە