کوردستانی
تەقەکەرەکەی ئەزمەڕ دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە شاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ ھاوڵاتی بریندار کردبوو.
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە شاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ ھاوڵاتی بریندار کردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سێلمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ ھاوڵاتی بریندار کردبوو، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و فەرمانی دادوەر و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا کە ھەوڵی ھەڵاتنی دابوو، دەستگیرابەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە، کە تەقەکەی پێکردبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا کە ھەوڵی ھەڵاتنی دابوو، دەستگیرابەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە، کە تەقەکەی پێکردبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار (ئ. م. م.) بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ر. ئ.
ر. ئ.