کوردستانی

هەر هاوڵاتییەک پێوەری ئاو لێبکاتەوە تووشی ئەم سزایە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر هاوڵاتییەک پێوەری ئاو لێبکاتەوە تووشی ئەم سزایە دەبێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بە پێی یاسا هەر هاوڵاتییەک لە ماڵەکەیدا پێوەری ئاوی نەبێت مانگانە بڕی 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت لەبری ئەو ئاوەی بەکاریهێناوە، سەبارەت بەو بانەگەشانەی باس لە لێکردنەوەی پێوەری ئاودەکات بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت "هاوڵاتییان لە ئەگەری لێکردنەوەی پێوەرەکانیان خۆیان زەرەرمەند دەبن و سزاش دەدرێن".
  
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی  سەبارەت بەو بانەگەشانەی باس لە لێکردنەوەی پێوەری ئاودەکات بە مەودا میدیای راگەیاند "پێوەری ئاو بە یاسا دانراوە کە پێوەرێکە بۆ دیاریکردنی ئەو ئاوەی هاوڵاتی بەکاریدەهێنێت و هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاو، لە ئەگەری لێکردنەوەی پێوەرەکاندا هاوڵاتی خۆی زەرەردەکات، چونکە دەبێت مانگانە بڕی 80 هەزار دینار بدات لەبری ئەو ئاوەی کە بەکاریدەهێنێت، کە ئەگەر بە پێوەرەکە بۆی هەژماربکرێت لە 45 هەزار دینار زیاتری لێوەر ناگیرێت ئەگەر بای 100 هەزار ئاویشی بەکارهێنابێت". 
  
ئەوەشی خستەڕوو "هەڵمەتی لێکردنەوەی پێوەری ئاو نیشتیمانی نییە و ئامانجی دیکەی لە پشتەوەیە و ئێمە رەتیدەکەینەوە، وەرگرتنی پارەش بەپێی پێوەر دادپەروەرانەیە و بەگوێرەی خەرجکردنی ئاوەکە پارەی لێوەردەگیرێت". 
  
ئەوە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێک بۆ لێکردنەوەی پێوەری ئاو بڵاوبووەتەوە داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت پێوەری ئاوی ماڵەکانیان یان دوکان و بازارەکانیان لێبکەنەوە. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە