تەندروستی

هۆکارەکانی کیسی منداڵدان لە خانماندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی کیسی منداڵدان لە خانماندا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەبوونی کیسی منداڵدان نەخۆشییەکی باوە لە ژناندا کە کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە و دووگیان بوون هەیە، کە سوڕی مانگانە تێکدەدات و رێگری دەکات لە دووگیان بوونی خانمان.

بۆ هەبوونی ئەم کیسانەش چەندین هۆکار هەیە ئەوانیش:

- زیادبوونی مادەی ئەسۆلین هۆکارە بۆ دروستبوونی کیسی منداڵدان.

- دروستبوونی کێشە لە هۆڕمۆنەکان بە تایبەت زیادبوونی تێستۆسترۆن.

- هەندێک هەوکردن هۆکارن بۆ دروستبوونی کیس.

- هۆکاری بۆماوەیی.

- زیادبوونی هۆڕمۆنی پرۆلاکتین.

س،ر