عیراقی

ئەمیرێكی داعش خۆی دەكات بە شوان لەم ناوچەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمیرێكی داعش خۆی دەكات بە شوان لەم ناوچەیە
مەودا میدیا-

ئەمیرێكی داعش لە لایەن دژەتیرۆری عیراقەوە لە گوندێكی سەر بە شاری كەركوك دەستگیركرا.

بەپێی زانیارییەكان ئەو چەكدارەی داعش ماوەی چەند رۆژێك لە یەكێك لە ماڵەكانی سەر بە گوندێكی لەیلان بوەتە شوان و دواتر دەركەوتووە ئەو كەس چەكداری داعشە و دەستگیركراوە.

رەسوڵ رەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی سۆسالست دیموكراتی كوردستان ئەو هەواڵەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستكردەوە و وتی "بەڵێ، كەسێك كە بە ڕەگەز عەرەبەوە ماوەی چەند رۆژێك هاتوەتە ئەو ناوچەیە و بوەتە شوانی ماڵێك".

هەروەها وتی" بەداخەوە چەندین حاڵەتی لەو شێوەیە روویداوە كە ئەو ماڵانە بەبێ ئەوەی زانیاریان هەبێت ئەو جۆرە كەسانە ئەكەن بە شوان و ئیشیان پێدەدەن بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریان لەسەریان هەبێت".

لە ماوەی رابردوودا چەندین حاڵەت لەو شێوەیە هەبووە چەكدارانی داعش بەناوی ئیش و كار لە ناوچەكانی سەر بە شاری كەركوك بونەتە شوان و كاریان پێدراوە و دواتر دەركەوتووە داعش بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان