راپۆرت
ئەو پارەیەی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆکرایەوە چی لێهات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
"بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە هەولێر روویدا ماڵ و حاڵمان بەتەواوەتی تێکچوو، تائێستاش دۆخمان ئاسایی نەبووەتەوە، چوونکە ناوماڵ و کەلوپەلەکانمان بەتەواویی بێکەڵک بوون، ئەوەی بەهانامانەوە هاتووە تەنها چەند رێکخراوێکن، بەڵام ئەوەش لەئاستی پێویستدا نییە" ئەمە قسەی فاتیمە مستەفایە، یەکێکە لەو کەسانەی کە لە لافاوەکەی 17ی دیسەمبەری 2021دا زیان بەر ماڵەکەی کەوت.
نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لافاو لە هەولێر روویدا و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و مادی بەر هەولێر و دەوروبەری کەوت، هەر لەدوای رووداوەکەوە دەست بە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوان کرا و بڕیار درا قەرەبوویان بکرێتەوە.
بەهۆی لافاوەکەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا، لافاوەکە 15 ناوچەی جیاوازی وەکو (قەزا، ناحییە و گەڕەک) گرتەوە، زیاتر لە دوو هەزار و 500 خێزان بەهۆی لافاوەکەوە زیانمەندبوون.
لافاوەکە 402 خانوو، 867 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەکی زۆر مەڕ و ماڵاتی زیانمەند کردووە، کۆی گشتیی ئەو زیانە مادییانەی لە ئەنجامی لافاوەکە هاتووتەئاراوە بە زیاتر لە 20 ملیار دینار دەخەمڵینرێت.
"هیچ هاوکارییەکی حکومەتمان پێنەگەیشتووە"
فاتمە مستەفا، یەکێکە لەو هەزاران کەسەی کە بەهۆی لافاوەکە زیانی گەورەی مادییان بەر کەوتووە، دەڵێت "خێرخوازان و دەزگاکانی خێرخوازیی هاوکاریان کردوین و کەلوپەل و پێداویستییەکانی رۆژانە و بڕێک پارەیان بۆ دابینکردووین".
هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێگاری هەولێر هەرزوو بڕیاری بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوانیان دابوو، بەڵام فاتمە دەڵێت "لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هیچ هاوکارییەکمان بەدەست نەگەیەشتووە".
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، لایەنی تایبەتمەندە بە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوانی رووداوە سروشتییەکان، لەدوای رووداوی لافاوەکەی هەولێرەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستی بە کارکردنی بۆ دابینکردنی پێداویستی و کۆکردنەوەی داتاکان کردووە.
سروە رەسوڵ، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای دروستبوونی لافاوەکەوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانمان بۆ بەهاناوەچوون و رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانە دەستپێکرد، دواتر کە ئەو هاوڵاتییانە چوونەوە ماڵەکانی خۆیان ئێمە پاکێجێکی خزمەتگوزاریمان ئامادەکرد لە هاوکاری سەرەتایی کە کۆکردنەوەی هەموو هاوکارییەکانی خێرخوازان و ئەو پارەیەی حکومەت بوو کە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانلێکەوتووانە تەرخانی کرد".

"پاکێجەکە بۆ سێ هەزار ماڵ بوو بۆ هەر ماڵێک پاکێجێکی پێدرا کە پێکهاتبوو لە پێداویستییە سەرەتاییەکان، هەروەها هەزار و 500 ماڵیش ئامێری کارەباییان بۆ دابینکرا". سروە رەسوڵ وا دەڵێت.
"هەژمارە بانکییەکە تائێستاش کارایە"
لەدوای روودانی لافاوەکەوە ژمارەیەکی بانکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکە کرایەوە، تائێستاش بەردەوام پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکە، بەگوێرەی راگەیەنراوی فەرمیی پارێگاری هەولێر کە رۆژی پێنجی ئەم مانگە بڵاویکردووەتەوە چوارملیار و ٩٨٥ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دینار بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوان خەرج کراوە.
لە راگەیەنراوەکەی پارێگاری هەولێردا ئەوەش هاتبوو بڕی پێنج ملیار و ٦٧٢ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار دینار، تا ئەوکات خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکە، ئەمەش بەو واتایە دێت تەنها نزیکەی یەک لەسەر چواری کۆی ئەو پارەیە کۆکراوەتەوە کە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوان خەمڵینرابوو.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەولێر لە لێدوانەکەیدا بۆ مەودا میدیا باسی لەوەکرد "چاوەڕێ دەکەین تا ئەوکاتەی پرۆسەی پێدانی هاوکاری و زیادکردنی پارە بۆ هەژمارە بانکییەکە دەوەستێت، کە وەستا ئەوکات بە میکانیزمێکی گونجاو لەگەڵ بڕی پارەکەدا دەست بە دابەشکردنی دەکەین بەسەر زیانلێکەوتواندا".

"سێ ژەم و سێ رۆژ"
بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوان، چەندین رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگا و ناوەندی خێرخوازی رۆڵیان هەبوو، هاوکارییەکانی ئەوان لە (پێداویویستی سەرەتایی، رزگارکردن، پاککردنەوە و وەرگرتنی داتاکان)دا بوون و ئەوەش کاری حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەمێک ئاسانتر کرد.
سۆران خەڵەف، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای روودانی ئەو لافاوەی شاری هەولێر لە رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2021 یەکەم کارمان ناردنی تیمی فریاگوزاری سەرەتایی بوو بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان، لە دوای ئەوەش چەند تیمێکمان ئامادەکرد بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانە و ئامادەکردنی خواردنی سێ ژەمە بۆ ماوەی سێ رۆژ".
وتیشی "هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووین لە وەرگرتنی داتا و زانیارییەکانی ئەو هاوڵاتییانەی زیانیان بەرکەوتووە، لەدوای ئەوەش تیمەکانمان لەگەڵ شارەوانی هەولێردا گەڕەکەکان و ئەو ماڵانەیان پاککردەوە، تیمی گەڕۆکی تەندروستی دەزگای خێرخوزای بارزانی بە هاوکاری تەندروستیی هەولێر لە گەڕەکەکاندا بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی زیان بە تەندروستییان کەوتووە".
سۆران خەڵەف ئاماری هاوکارییەکانی دەزگاکەی بۆ هاوڵاتییان زیانلێکەوتوو خستەڕوو و وتی "هەر ماڵێک 100 لیتر نەوتی پێدراوە، 2790 پاکێجی خۆراک دابەشکراوە، 2218 سۆپا دابەشکراوە، دابەشکردنی 2300 مەتر کومبار بۆ هەر ماڵێک 52 مەتر، 11700 سەرین و دۆشەک دابەشکراوە، 12740 بەتانی دابەشکراوە، 500 بەفرگر (سەلاجە) و 500 تەباخ و 500 جلشۆر دابەشکراوە، لەگەڵ 400 بوتڵی غاز، هەروەها کۆی گشتی ژەمە خۆراکەکانیش کە دابەشکراون 14720 ژەمە خۆراک لە ماوەی سێ رۆژدا دابەشکراوە بەسەر ئەو هاوڵاتییانە".

ئێستا دوای نزیکەی مانگێک لە روودانی لافاوەکەی هەولێر، زیانلێکەوتوان هێشتا چاوەڕێی ئەو پارەیە دەکەن کە لە خێرخوازان و سەرمایەداران کۆکرایەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون، تائێستا هیچ کاتێک بۆ دابەشکژردنی ئەو بڕە پارەیە دەستنیشان نەکراوە و ئەگەر دابەشیش بکرێت بڕەکە زۆر کەمتر دەبێت لەوەی هاوڵاتیان چاوەڕێی دەکەن، چوونکە هەموو ئەو پارانەی کە لە سەرەتای پرۆسەی بەهاناچوونەکەوە خەرج کراون خراوەتە سەر پارەی ناو هەژمارە بانکییەکە و حکومەت خۆی هیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی بۆ پرۆسەکە تەرخان نەکردووە.
ب.م
ب.م