کوردستانی

هێرشکرایە سەر پارتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشکرایە سەر پارتی
مەودا میدیا-

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێک فڕێدراوەتە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان  و ماڵپه‌ڕی (التاخی) لە بەغدا و بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

لە هەواڵێکیدا ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، کاتژمێر 5:00ی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ 2022/1/13 بۆمبێک فڕێدرایە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التاخی) پارتیمان". 

سه‌رچاوه‌‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد