کوردستانی
"ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لافاو نەبوو، تەنها لە چەند شوێنێک ئاو کۆبووەتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی، شارەوانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ فریاکەوتنی هاوڵاتییان، چونکە ئەوەی تائێستا لە ئەنجامی باران بارین دروستبووە لافاو نییە و تەنها لە چەند شوێنێک ئاو کۆبووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەبەشێک لە شەقامە سەرەکییەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێل وەستاوە، هاوڵاتییانیش بۆ هەر بابەتێکی فریاکەوتن دەتوانن پەیوەندی بە بەرگریی شارستانییەوە بکەن.
پارێزگاری هەولێر وتیشی، تائێستا باران بارینە بەخوڕەکە لە هەولێر زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی مادی هەبووە، لەوانەش زیان بە تاوەرەکانی کارەبا و ژمارەیەک وێستگەی کارەبا گەیشتووە، پێشبینیش دەکرێت باران بارین ئەمشەویش بەردەوام بێت.
بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی باران بارینەوە کە ماوەی دوو رۆژە بەچڕی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە شەوی رابردووەوە لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر لافاو دروستبووە و لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆی کردە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر جگە لە قەزای سۆران.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا