کوردستانی

دەستبەسەر جگەری قاچاغدا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەسەر جگەری قاچاغدا گیرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بارهەڵگرێکی عیراقی دەستی بەسەردا گیرا کە بڕی 1750 کیلۆگرام جگەری مریشک لەناو بارەکەی کە باینجان بوو.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند "لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بارهەڵگرێکی عیراقی دەستی بەسەرداگیرا کە بڕی 1750 کیلۆگرام جگەری مریشک لەناو بارەکەی کە باینجان بوو، بەشێوەی نهێنی ئەو بڕە جگەری مریشکەی تێدا حەشاردرابوو بەمەبەستی هاوردەکردنی بۆ هەرێم هێنرابوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ و هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ، دەستگیرکراو و پاشان بەهاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو باشماخ  رووبەڕووی یاساکرایەوە بۆ وەرگرتنی سزای هاوردەکار و لەناوبردنی بارە نایاسایی یەکە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە