کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی رەوشی کەشوهەوای شارەکان دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی رەوشی کەشوهەوای شارەکان دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو و رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی بە ملم بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت، بۆ شارى هەولێر، باران بارین لە درەنگانى شەو دەستپێدەکات باران بارینەکە بە شێوەى نمە باران بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان، پێشبینى دەکرێت (12-16) ملم ببارێت پاشان باران بارین و هەورە تریشقە بۆ سبەى رۆژی هەینى بەردەوامی دەبێت".

ئەوەش هاتووە "شارى سلێمانى، باران بارین کە جار جار هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت لە دوای نیوە شەو دەستپێدەکات بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تا بەرەبەیان و پێشبینى دەکرێت (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ رۆژی هەینى باران و هەورە بروسکە بەردوام دەبێت بە شێوە بچڕ بچڕ تا ئێوارە، شارى دهۆک، باران بارین لە دوای نیوەشەو دەستپێدەکات بەشێوەى نمە باران بارانى مام ناوەند پێشبینى دەکرێت (8-10)ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینى تا ئێوارە بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ".

کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە "شاری هەڵەبجە، باران بارین دەستىپێکردووە وە پێشبینىش دەکرێت لە دوای نیوە شەو بارانى بە لێزمە و هەورە بروسکەش دەستپێبکات (14-18) ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارە، شارى کەرکوک، لە دوای نیوە شە باران بارین و هەورە تریشقە دەست پێدەکات پێشبینیش دەکرێت (10-12)ملم ببارێت پاشان بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژی هەینى بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارە ".

باس لەوەشکراوە "ناوچەکان گەرمیان، باران بارین لە هەندێک ناوچە دەستىپێکردووە پێشبینیش دەکرێت لە دوای نیوەشەو دەستپێبکاتەوە بە شێوەى باران بە لێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە مەیدان و خورماتوو وە بۆ رؤژی هەینیش بەردەوام دەبێت، ناوچەکان راپەڕین، باران بارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکات لەدوای نیوەشەو و بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان پاشان تا ئێوارەی هەینى بە شێوە بچڕ بچڕ".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەندێک ناوچە وەکو بەردەڕەش ئاکرێ و دەوروبەرى ئەگەری باران و هەورە تریشقەى هەیە لە بەرەبەیاندا، لە سەرجەم ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵات باران بارینى مام ناوەند دەبارێت و بەفری لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و تەم مژ دروست دەبێت مەودای بینین کەم دەبێتەوە، هەروەها بۆ ئەو ناوچانەى بارانى بەلێزمە وهەورە تریشقەى خێرا و کورت خایەنى لێ دەبارێت بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە".

  ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

 سلێمانى 24.8 ملم
 چەمچمەاڵ 3.6 ملم
 ئاکرێ 2.0ملم
 بارزان 20.0 ملم
 بازیان 9.2 ملم
 دەبەندیخان 3.0 ملم
 دوکان 1.0 ملم
 حاجى ئۆمەران 8.2 ملم
 هەڵەبجە 12 ملم
 هەڵشۆ 3.2 ملم
 کەلار 1.2 ملم
 مەیدان 4.2 ملم
 سۆران 2.0 ملم
 پێنجوێن 20.6 ملم
 ماوەت 6.4 ملم
 قەڵادزێ 14.6 ملم
 سمێلان 2.0 ملم
 مێرگەسوور 13.4ملم
 سیدەکان 3.4 ملم
چۆمان 6.2 ملم
 کەرکوک 3.5 ملم
 خورماتوو 2.5 ملم
 خانەقین 0.5 ملم.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە