ئابووری

نرخی نەوتی خاو نزیک دەبێتەوە لە 85 دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی خاو نزیک دەبێتەوە لە 85 دۆلار
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 82 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

ر. ئ.