وەرزش

رۆناڵدۆ: تا تەمەنی چەند ساڵی بەردەوام دەبێت لە یاریکردن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆناڵدۆ: تا تەمەنی چەند ساڵی بەردەوام دەبێت لە یاریکردن؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێی وایە دەتوانێت تا تەمەنی 40 ساڵی یاری بکات.

لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی ئێس پی ئێن دەڵێت: خۆشحاڵم دەمەوێت بەردەوام بم و ببینم کە تا ئەو کاتە چۆن دەبێت، بۆیە ئەگەر تا تەمەنی 40 ساڵی بەردەوام بم ئەوا سەرسوڕهێنەرە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە چێژ لە ساتەکان وەربگرم.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رۆناڵدۆ ئەوەی درکاند کە ناڵیم ئێستا 25 ساڵم، بەڵام زۆر بەباشی گرنگی بە جەستە و مێشکم دەدەم.

رۆناڵدۆ دەڵێت: یەکێک لەو شتانەی لەم دواییانەدا خوێندوومە، نهێنی مانەوە لە بەرزترین ئاستدا ئەوەیە کە بە ئەندازەی پێویست زیرەک بم بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی نوێ و خوێندنەوەی باشی یارییەکە.

کریستیانۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو کە من جەستەی خۆم دەناسم  و ئەزموونم هەیە، هەست بە شانازی دەکەم کە بەردەوام دەبم لە یاریکردن بە هەمان ئاست.

لە کۆتایی قسەکانیدا رۆناڵدۆ ئەوەشی ووت: لەم ساڵانەی دواییدا فێربووم کە دوای 33 ساڵ تەمەن بەردەوام بم لە کارکردن، بەڵام شەڕەکە لە ئاستێکی دەروونی قورسدا بووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن