کوردستانی

جەلیل و سومەیە لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەلیل و سومەیە لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا خنکان
مەودا میدیا-

 رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ژن و پیاوێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان خنکاون.

بە پێی ئەو زانیاریانەی رێکخراوەکان بڵاویانکردووەتەوە "جەلیل رەوانگەردی تەمەن 34 ساڵ و سومەیە جامخانەی تەمەن 28 ساڵ" لە نزیک دورگەی سیریسی لە یۆنان خنکاون، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵیاندابوو، ئەو رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا تاقیبکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە کەسوکاری ئەو ژن و پیاوە بە رێکخراوەکانیانداوە، هۆکاری خنکانەکەیان ئەوە بووە، کە شارەزای جوگرافیای ناوچەکە نەبوون و ژنەکە لەسەرەتادا کەوتووەتە ناو ئاوی رووبارێک، پاشان هاوسەرەکەشی لە هەوڵی رزگارکردنیدا خنکاوە.

جەلیل و سومەیە، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، شاری مەریوانیان بەرەو تورکیا بەجێهێشتووە و لەو نزیکانەش لە تورکیاوە بەرەو یۆنان رۆشتوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب