عیراقی
یەکەم سەبەتەی خۆراک لە ساڵی 2022 دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراکی لە ساڵی 2022 تەواوکردووە و بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە شەش مادەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتییانی عیراق و هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ "شەش" مادەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتییانی عیراق و هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت کە پێکهاتوون لە ( برنج، زەیت، شەکر، فاسۆلیا، نۆک و دۆشاو) لەگەڵ بەردەوامی دابەشکردنی ئارد.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق، هەر هاوڵاتییەک بەم شێوەیە سەبەتەی خۆراکی بەسەردا دابەشدەکرێت ئارد نۆ کیلۆ، برنج سێ کیلۆ، زەیت یەک لیتر، شەکر یەک کیلۆ و دۆشاوی تەماتە 400 گرام.

مادەکانی بەشەخۆراکی ئەم مانگە بریتین لە:
(3) سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک
(1) یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک
(400) چوارسەد گرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک
(1) یەک کیلۆ پاقلەمەنی بۆ هەر کەسێک
(1) یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک
ر. ئ.