کوردستانی

هاوکاری پێشکەشی پڕۆژەی بچوك و مامناوەندی گەنجان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوکاری پێشکەشی پڕۆژەی بچوك و مامناوەندی گەنجان دەکرێت
مەودا میدیا-

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هاوکاریی دارایی دەبەخشێتە ئەو کارسازانەی لە بواری کشتوکاڵدا پڕۆژەی بچوک و مامناوەندیان هەیە و دەیانەوێت گەورەی بکەن، دەتوانن داواکاری پێکەشکی ئاژانسی (USAID) بکەن.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئاگاداری بۆ ئەو کارسازانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و رێکخراوی تۆپ ماونتن (Top Mountain) پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی بزنسی تایبەت بە بواری کشتوکاڵیان دەستپێکردووە بۆ هاریکاریکردنی ئەو بزنسە زۆر بچوك، بچوك و مامناوەندانەی لە بواری کشتوكاڵیدا کاردەکەن بۆ ئەوەی گەشە بە بزنسەکانیان بدەن لە هەرێمی کوردستان".

باسی لەوەشکردووە، خوازیاران دەتوانن داواکاری بۆ قۆناغی یەکەمی بەخشینە داراییەکان پێشکەش بکەن کە تاوەکو 31ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

ئەوانەی خوازیارن دەتوانن لەرێگەی کردنەوەی ئەم لینکەوە فۆرمەکە پڕبکەنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن