کوردستانی

راگەیەندراوێک لە پارتییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە پارتییەوە
مەودا میدیا-

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەو هێرشەی کرایە سەر بارەگاکەیان لە بەغدا دەڵێت " ئه‌و ئیسلوب و ره‌فتارانه‌تان رێگەی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نین به‌ڵكو بارودۆخه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن".

لە راگەیەندراوێکدا مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "دوباره‌ ره‌فتاری ناڕه‌وا و دور له‌ ئه‌خلاقی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیان و دژ به‌ یاسا به‌رانبه‌ر باره‌گای پارتیمان له‌ به‌غدا و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی دیكه‌ ئه‌نجامدرا و ھێرشكرایه‌ سه‌ریان، ئێمه‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ھێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای پارتیمان و باره‌گای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ به‌كارێكی تێكده‌رانه‌ ده‌زانین و سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین، به‌ ئه‌نجامده‌ران و خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ش ده‌ڵێین، ئه‌و ئیسلوب و ره‌فتارانه‌تان رێگەی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نین به‌ڵكو بارودۆخه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن".

ئەوەش خراوەتەڕوو "پێویسته‌ دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی بكه‌ری ئه‌م ھێرشانه‌ بدۆزنه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی یاسا سزا بدرێن، ھه‌روه‌ھا پاراستنی باره‌گا و كادیرانی حزبمان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌شیان له‌ئه‌ستۆ دایه‌ و پێویسته‌ بیانپارێزن".

بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەڕێگەی بۆمبێکی چێنراو كرایه‌ ئامانج، هێرشەکەش زیانی مادی لێکەتەوە، هه‌روه‌ها شەوی رابردوو لەڕێگەی دوو موشەکەوە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج و هەردوو موشەکەکەش لەلایەن سیستمی دژەموشەکی جۆری سیرام خرانەخوارەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن