کوردستانی

ئاستی ئاوی هەردوو به‌نداوی دوکان و ده‌ربه‌ندیخان بەرزبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاستی ئاوی هەردوو به‌نداوی دوکان و ده‌ربه‌ندیخان بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرد، کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندی خان و چەند سانتیمەترێک ئاوی بەنداوەکانی بەرزکردووەتەوە.

کۆچەر جەمال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە لەئێستادا رێژەیەکی باش باران لە سنووری قەزای دوکان باریوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکان دەبێت، بەڵام بەگشتی بەرزبوونەوەی ئاستی بەنداوەکان لەدوای مانگی (شوبات) دووەوە دەستپێدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی شەپۆلی باران بارینەکەی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان بەڕێژەی چوار سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و لەماوەی رابردووشدا ئاستی بەنداوەکە زیاتر لە 18 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە".

پێشتریش ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، له‌سه‌ره‌تای وەرزى باران بارینی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوەکو ئێستا ئاستی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان 87 سانتیمەتر بەراورد بە ساڵى رابردوو زیادیکردووە، چونکە بەهۆی وشکەساڵییەوە ساڵی رابردوو زیاتر لە حەوت مەتر و نیو ئاوی بەنداوەکە کەمیکردبوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب