کوردستانی
پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ، نووسەر و مامۆستای زانكۆ، گیانیلەدەستدا، ماوەیەك لەمەوپێش جەڵتەی مێشك لێیدابوو.
پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ، نووسەر و مامۆستای زانكۆ، گیانیلەدەستدا، ماوەیەك لەمەوپێش جەڵتەی مێشك لێیدابوو.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی راگەیەندرا، دوای ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر جەڵتەی مێشك لێیدابوو و كاریگەریی لەسەر تەندروستیی هەبوو، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەكەی بگەڕێندرێتەوە بۆ سەنگاو و لەوێ بەخاكبسپێردرێت.
د. مارف عومەر گول یەکەمین ئەکادیمیستی کوردە، بە گۆشەنیگایەکی ئەکادیمییەوە، توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی کورد نووسیووە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین توێژینەوە و کتێبی دانسقەیە.
د. مارف عومەر گول یەکەمین ئەکادیمیستی کوردە، بە گۆشەنیگایەکی ئەکادیمییەوە، توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی کورد نووسیووە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین توێژینەوە و کتێبی دانسقەیە.
ماوەیەک راگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی بووە، هەروەها لێپرسراوی لیژنەی بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانستی بووە لە کۆلیژی یاسا و رامیاریی زانکۆی کەرکوک.
سەرپەرشتیی دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرای كردووە لە زانکۆکانی هەرێمی كوردستان.
د. مارف خاوەنی چەندین شیعر و شیعری لیریک و گۆرانییە، زۆرێك لە شیعرەكانی لەلایەن هونەرمەندانی گۆرانیبێژەوە كراونەتە گۆرانی.
مارف عومەر گوڵ، ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی ناوچەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ لەدایکبووە.
ر. ئ.