کوردستانی
كۆڵبهرێك كوژرا و دوو كۆڵبهری دیكهش برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانەی پارێزگای سنە، کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە سنوورەکانی گوندی کێلێ سەر بە بانە، ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی مێھران رەحمانی تەمەن 24 ساڵ کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی ئیبراھیم رەحمانی و ھاوڕێ ئەحمەدی برینداربوون.
رێکخراوی هەنگاو دەشڵێت، ئەو کۆڵبەرانە لەکاتی گەڕانەوەیان لەسەر سنوور تەقەیان لێکراوە و ھیچ کەلوپەلێکیان پێنەبووە.
بەهۆی خراپی باری داریی و ئابووری لە ئێران و نەبوونی هەلی کار گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەبنە کۆڵبەر و زۆر جار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوکژرێن، لە ساڵی رابردوودا 54 کۆڵبەر لە سنوورەکانی نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون و نزیکەی 170ی دیکەش برینداربوون.
ر. ئ.