کوردستانی

هۆکاری ئامادەنەکردنی بودجەی 2022 ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری ئامادەنەکردنی بودجەی 2022 ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان داهاتی خۆیانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نه‌ناردووه‌ بۆیه‌ "نه‌ماتوانیوه‌ به‌پێی پێویست ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ بودجه‌ی 2022".

ئەمڕۆ شەممە په‌روین نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكرد كه‌ هه‌موو داهاتی حكومه‌ت بچێته‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان داهاتی خۆیانی بۆ ئێمه‌ نه‌ناردووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ نه‌ماتوانیوه‌ به‌پێی پێویست ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ بودجه‌ی 2022، هۆكارێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تائێستا په‌رله‌مانی عیراق كاره‌كانی نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن و لیژنه‌كان دروستنه‌كراون و حكومه‌تی نوێی عیراق پێكنه‌هێنراوه‌".

باسی لەوەشکرد "هۆكارێكی دیكه‌ی ئاماده‌نه‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2022 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك و دیارنییه‌ ئایا له‌مساڵیشدا هاوشێوه‌ی ساڵی 2021 حکومەتی عیراق به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرن یان نا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمه‌ كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووین له‌ ئاماده‌كاری بودجه‌ و هه‌ماهه‌نگ بووین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌شغیلی و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ردوكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌كتری بنێرینه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ساڵی 2021 له‌ مانگی پێنجدا ناردمان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌مساڵ داهاته‌كانمان زۆر دره‌نگ به‌ ده‌ست گه‌یشت له‌كاتی خۆیدا بینێرین و هۆكاره‌كان وه‌زاره‌تی دارایی نه‌بوو، به‌ڵكو نه‌ناردنی داهاته‌كان بوو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی".

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب