کوردستانی
زەنگی مەترسیی لێدرا، هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کلینکی عەلی ناجی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری دەدات و ئاشکرای دەکات لەم رۆژانەی دوایدا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری کلینکی عەلی ناجی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم رۆژانەی دوایدا بە تایبەت لە سەرەتای ساڵی تازەوە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە بەرزبونەوە کردووە، ھەندێک لە نیشانەکانی بە سەرئێشە و ئازاری جومگە و لەرز و تاو ھەوکردنی قورگ بەدەر کەوتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لەو ھاوڵاتییانەی ڤاکسینیان بەکارھێناوە نیشانەی کۆنیان بەشێوەی سووک تیادا دەرکەوتووە نەبووتە ھۆکاری ناڕەحەتی زۆر بۆیان، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە فاکیسن رێگەیەکی دروستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەکاتی ھەبوونی نیشانەکانی پەتای وەرزی پێویستە ھاوڵاتیی سوود لە دامەزراوە تەندروستییەکان وەربگرێت بەتایبەت بنکەکانی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی خۆیان و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دروست لەلایەن پزیشکانەوە".
سەرخێڵ ئاراز وتی "زۆرێک لەوانەی نیشانەکانیان رووی لەزیادبوون و ناڕەحەتی کردووە ھۆکاری سەرەکی پشتگوێ خستن و وەرگرتنی چارەسەری ھەڵەبووە، بۆیە ھەنگاوی سەرەکی چارەسەر دەست نیشانکردن و چارەسەری دروستە لەلاین پزیشک و سەنتەرەکانی تایبەت بە کۆرۆنا".
سەبارەت بە رێگەکانی خۆپارێزی وتیشی "گرنگە هاوڵاتییان رێگەکانی خۆپارێزی لە یاد نەکەن و نەچنە شوێنە زۆر قەرەباڵغەکانەوە و ڤاکسین وەربگرن، چونکە ئەگەر ڤاکسین وەربگریت تووشی کۆرۆنا بیت سەرکەوتن ئاسان دەکات بەسەر ڤایرۆسەکەدا".
س،ر