کوردستانی

بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەریمی کوردستان لەبارەی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری میحوەری گەرمەسێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان  هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ 15ی کانونی دووەمی 2022، لەهەمان سنWور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە".

ئاماژە بەوەشکراوە "شایانی باسە هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێک بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپووری بکەن".

س.ر  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب