کوردستانی

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان راگەیاند
مەودا میدیا-

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان و دەستگیرکردنی باندێکی لەشفرۆشی لە شاری هەولێر هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هاتووە "لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، باندێکی گەورەی لەشفرۆشیان دەستگیرکرد و چەند یانەیەکی شەوانەشی داخست کە مەترسی گەورەیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە لەڕووی شێواندنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی سنوور و بەها ئەخلاقییەکان و تێکدانی نەریت و ڕەوشتی ڕەسەنی کوردەواری، هەروەها لەگەڵ هیچ بەها و پێشکەوتنێک یەکناگرێتەوە و پێچەوانەی بنەمای یاسایی و رێساکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەو سۆنگەوە یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکات و ئەم بڕیارەی حکوومەت و پارێزگای هەولێر بەرز دەنرخێنێت و بەلایەوە هەڵوێست و هەنگاوێکی پێویست و دروستەو جێی پێزانینە، چونکە یەکێتی زانایان لەو رووەوە هەوڵی خۆی داوە و پەرۆشی نەریت و رەوشت و بەهای کۆمەڵگەیە و نایەوێت بە هیچ شێوەیەک تێکبچێت، بۆیە خوازیارە حکومەت لەو هەوڵ و هەنگاوانه بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی هەموو ئەو شوێن و کەس و یانانەی مەترسییان بۆ کۆمەڵگە و شیرازەی کۆمەڵایەتی هەیە دابخات و رێکاری پێویست لە بەرانبەریان بگرێتەبەر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب