کوردستانی

لە بازیان گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بازیان گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- ئاڤان سدیق

لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی زەوی دابەش دەکرێت بەسەر خاوەن پیشەکاندا و ناوچەیەکی پیشەسازی دروست دەکرێت.

ناوچەی پیشەسازیی بازیان لە سنووری ناحیەی بازیان دروستکراوە، شارەوانی ئەڵڵایی کاری دابەشکردنی بۆ زەوییەکان  کردووە بەسەر پیشەوەراندا.

لیستێک ناو بڵاودەکرێتەوە لەو هاوڵاتییانەی زەوییان بەناوی پیشەوەرییەوە وەرگرتووە، لەهەمان کاتدا هاوڵاتیی تێدایە بۆ یەک رۆژ پیشەوەر نەبووە و هیچ بەهرەمەندییەکی نییە، ئەمەش بە گەندەڵییەکی گەورە ناودەبرێت.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەم ناوانەوە هێرۆ تاهیر،  سەرۆکی شارەوانیی ئەڵڵایی بە مەودامیدیای وت "ئەو ناوانە شاراوەنین خۆمان بڵاومانکردووەتەوە و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ناردووە".

سەرۆکی شارەوانیی ئەڵڵایی وتیشی "رەتی دەکەمەوە دابەشکردنی زەوی بۆ پیشەوەران گەندەڵی تێدا کرابێت".
لیستی ناوی ئەو هاوڵاتییانەی لە بازیان زەوییان بەناوی پیشەوەرییەوە وەرگرتووە.

Qaiwan
Qaiwan