کوردستانی
بەفر رێگەیەکی سەرەکی داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سەرەڕای هەوڵی تیمەکان بۆ پاكکردنەوەی رێگەكان بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە، رێگەی گەشتکردنی بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە سەختکردووە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سەرەڕای هەوڵی تیمەکان بۆ پاكکردنەوەی رێگەكان بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە، رێگەی گەشتکردنی بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە سەختکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 لە راگەیەندراوێکی دەروازەی حاجی ئۆمەراندا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە هاتووە "ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی رێگەکان و کەمبوونی ئاستی بینین، هاوڵاتییان ئەگەر کارێکی پێویستیان نەبێت سەردانی دەروازەکە نەکەن".
باسی لەوەشکردوو "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و کڕێوە و خراپی کەشوهەوا، سەرەڕای خاوێنکردنەوەی شەقام و رێگە سەرەکییەکان و گۆڕەپان و شەقامەکان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانی بەفرڕاماڵینی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی رێگەوبان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاریی دەروازەکەمان، هەروەها بارینی بەفرێکی زۆر لەناو رێگەکانی ناو سنووری ئێراندا، داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست، نەبێت جارێكە سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاگاداری گەشتیاران دەکەینەوە كە بەمەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران یان بە پێچەوانەوە دێنە سنوورەکە، هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی ئێران کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، تا بارودۆخەکە بە باشی ئاسایی دەبێتەوە سەردانی خاڵە سنوورییەکە نەکەن".
ر. ئ.