کوردستانی

کارەبای گەرمیان لەسەر پسووڵە 121 ملیۆنییەکە هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای گەرمیان لەسەر پسووڵە 121 ملیۆنییەکە هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

هاوڵاتییەک لە گەڕەکێکی قەزای کەلار زیاتر لە 121 ملیۆن دینار پارەی کارەبای بۆ هاتووەتەوە، ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان دەڵێت "ئەو پسووڵەیە لە کاتی چاپکردنا هەڵەی تێدا کراوە". 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "ئەو پسووڵەیە لەكاتی چاپكردندا هەڵەی تێداكراوە، پێش ئەوەی لە رێگەی ژمێركارەكانمانەوە دابەشبكرێت و بگات بەدەستی هاوبەشەكە پێی زانراوە و راستكردنەوەی بۆكراوە".

بەپێی ئەو پسووڵەیەی پارەدانی کرێی کارەبا کە بۆ هاوڵاتی (عەلی حەسەن فەتاح) دانیشتووی کەلار هاتووەتەوە بڕی 121 ملیۆن و 875 هەزار و 250 دیناری بۆ هاتووەتە. 
 
هەر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، كە بڕی پارەی ئەو هاوبەشە بڕی 591 هەزار و 250 دینارە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب