کوردستانی

سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و شەپۆلی سەرماوە، لە سبەینێوە دەوامی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی یەک تاوەکو سێ بۆ ماوەی سێ رۆژ رادەگیرێت.

تریفە محەمەد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند " بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و شەپۆلی سەرماوە، لە سبەینێوە دەوامی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی یەک تاوەکو سێ رادەگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارەکە بەهۆی رەوشی کەشوهەوا و شەپۆلی سەرماوە دراوە و سەرجەم باخچە و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە"، وتیشی "پشووەکە لەئێستادا تەنها بۆ باخچەکان و پۆلی یەک تا سێیە، ئەگەر شەپۆلی بەفر و سەرماکە زیاتر ببێت ئەوکات رەنگە بڕیاری نوێ دەربچێت".

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆشەوە بەفر بارین لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستیپێکردووە و تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب