کوردستانی
لە چەند ناوچەیەکی دیکەش پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی شەپۆلی بەفر بارینەوە دەوامی قوتابخانەکان لەسنووری قەزای چۆمان، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، گەڵاڵە و سمیڵان، لە سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ راگیرا.
بەهۆی شەپۆلی بەفر بارینەوە دەوامی قوتابخانەکان لەسنووری قەزای چۆمان، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، گەڵاڵە و سمیڵان، لە سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ راگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان لە ئاگادارینامەکەیدا بڵاویکردەوە "بۆ سەرجەم بەرێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتییەکەمان، بەھۆی بارینی بەفر و سەختی رێگەکانەوە سبەینێ دووشەمە 17-1-2022 پشووه لەسەرجەم قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەكەمان".
لە هەمان کاتدا لە ئاگاداری نامەیەکدا قایمقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند "لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و بە فەرمانی قاییمقامی چەمچەماڵ بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ دوو شەممە 17-1-2022 لە باخچەکانی ساوایان و پۆلەکانی یەک تا سێی بنەڕەتی پشوو دەبێت".
قایمقامییەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "پشوو ئەو قۆناغانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن".
ر. ئ.
قایمقامییەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "پشوو ئەو قۆناغانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن".
ر. ئ.