کوردستانی

چەند رێگەیەکی دیکە داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێگەیەکی دیکە داخرا
مەودا میدیا-

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە رێگەکانی پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە و تونێلی ئەزمەڕ دادەخرێن و چەند هاوڵاتییەک لە ئێستادا گیریان خواردووە.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی رێگەی دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر وە دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئوتومبیل لەو سنوورانە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە "تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی لەئێستادا سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، لە هەمان کاتدا تیمەکانی شارەوانی سلێمانی و رێگەوبان و هاتوچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکان و رێکخستنی رەوشی هاتووچۆن".

باسی لەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبەر دروست نەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکات روو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان، وە لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکان JCC, کۆنترۆڵی هاتوچۆی  سلێمانی 188، بەرگریی شارستانی سلێمانی 115.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب