کوردستانی

لەسەر جەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر جەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه‌ (سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌) پشووی فه‌رمییه‌ لەسەر جەم دامودەزگاکاندا لە سنوری پاریزگای سلێمانی.

لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەسەرە و وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە هاتووە "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان، دوابەدوای راوێژ و راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگە پەیوەندی دارەکان، بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە سنووری پارێزگای سلێماندا لە رۆژانی 18 و 19ی کانوونی دووەمی 2022".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم بڕیارە ئەو فەرمانگە و کارمەندانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزارییە گشتی و خێراکان ئێشکگرن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan