کوردستانی

پاریزگایەکی دیکەی هەرێم دوو رۆژ پشووی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریزگایەکی دیکەی هەرێم دوو رۆژ پشووی راگەیاند
مەودا میدیا-

لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە رۆژانی سێشەممە و چوار شەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگای هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە، رۆژانی سێشەممە و چوار شەممە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە".

هەر ئەمڕۆ سەرلەبەیانی پارێزگاری هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan